خبر
2022-08-08 04:39
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
کونسوڵخانه‌ی فه‌رنسا له هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانه‌ی فه‌رنسا له هه‌ولێر نیگه‌رانیی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان له هه‌رێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانه‌ی فه‌رنسا له هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم و ده‌ستگیر کردنی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "نیگه‌رانین له ده‌ستگیر کردنه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو له ڕۆژنامه‌نووسان و لایه‌نگرانی سیاسیی و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردرا و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان."
کونسوڵخانه‌ی فه‌رنسا ڕاشیگه‌یاندووه، "داوای ئازادکردنی ده‌ستگیرکراوه‌کان ده‌که‌ین و داوا له حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین ئازادییه گشتییه‌کان له‌به‌رچاو بگرێت".
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که به‌بێ ئازادیی ڕاده‌بڕین و خۆپیشاندان ژیانی سیاسی و دیموکراسی بوونی نیه ئازادی ڕاده‌بڕین و خۆپیشاندان مافی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیانن.
بۆچوونی بەکارهێنەران