ئەردۆغان پەلەی بۆ دەسکەوتی سیاسی کرد بۆیە ئۆپەراسیۆنی گارە شکستی هێنا

بەشی جیهان- بوراک بکدیل، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە پەیمانگای گیت ستۆن، دەڵێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بۆ دەرباز کردنی دیلەکانی ئەو وڵاتە لەدەستی پەکەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەپەلە بەڵام شکستخواردوو بوو بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندیی سیاسی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بوراک بکدیل، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە پەیمانگای گیت ستۆن دەڵێت شکست هێنانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە چیای گارە بۆ ئازاد کردنی دیلەکانی ئەو وڵاتە لە بەندی پەکەکە لە ئەستۆی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەدایە.

ناوبراو بڕوای وایە ئەردۆغان دەیویست بە ئازاد کردنی دیلەکان لە دەستی پەکەکە سەرکەوتنێکی سیاسی بۆ خۆی بەدەست بێنێت بەڵام ئەنجامەکەی شکست بوو.

بکدیل ئاماژە بە ڕای شرۆڤەکارانی سەربازی دەدات و دەڵێت سوپای تورکیا ئامادەی ئەو ئۆپەراسیۆنە نەبوو.

بوراک بکدیل، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا زیاتر وتی: ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکە دەرباز کردنی دیلەکانی لێکەوتبایەتەوە ئەردۆغان قۆستنەوەی سیاسی لێدەکرد بەڵام ئێستا کە ئۆپەراسیۆنەکە شکستی هێناوە هۆکاری ئەو شکستە بە کوردەکان، پارتی دیموکراتیکی گەلان، ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا و تەنانەت ئیدارەی جۆ بایدن دەزانێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1270

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha