تورکیا

  • ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵنەگرێت هاوبەشی پێشێل کردنی یاسایە

    ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵنەگرێت هاوبەشی پێشێل کردنی یاسایە

    ساڵیحە ئایدەنیز سیاسەتوانی کورد دەڵێت تەنها بەردەنگی پرسی کورد لە تورکیا ئۆجەلانە و داواشی لە ئۆپۆزیسیۆن کرد ئەگەر دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری پەکەکە بێنێت. ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (DBP) ڕایدەگەیەنێت تەنها ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد لە تورکیا گفتوگۆ کردن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی PKKیە و داوای لە ئۆپۆزیسیۆن کرد ئەگەر دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان بێنێت. ساڵیحە ئایدەنیز لە کۆبوونەوەی جەماوەریی ئورفا وتیشی: «هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایار هەڵبژاردنێکە لە نێوان دادپەروەری و نادادپەروەری، لەنێوان شەڕ و ئاشتی، لەنێوان ئازادی و دیل بوون، فاشیزم و دیموکراسی». ناوبراو درێژەی دا تا ئەو کاتەی درگاکانی ئیمرالی نەکرێنەوە، دیموکراسی و ئازادی ناییەتە تورکیا. ئەگەر لە داهاتووی نزیکدا ئۆپۆزیسیۆن دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت و ئەوانیش درێژە بە گۆشەگیریی زۆرەملێ بدەن، ئەوا بەشدارن لە پێشێل کردنی یاسا. ئەم سیاسەتوانە کوردە لە کۆتاییدا وتی: بەردەنگی سەرەکیی چارەسەر کردنی پرسی کوردی تورکیا عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و دەنگدان بە پارتی چەپی سەوز ڕێگایەکە بۆ جێگیر کردنی ئاشتی.

  • ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانە لە دەستگیر کردنی چالاکوانانی سیاسی لە تورکیا

    ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانە لە دەستگیر کردنی چالاکوانانی سیاسی لە تورکیا

    کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەربڵاوی چالاکانی سیاسی و میدیایی لە تورکیا ئەوەش لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، دەربڕی. هەروەها کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی ئەورووپا ڕایگەیاند پۆلیس و سیستەمی دادوەریی تورکیا بە بیانووی ناڕاست چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن دەستگیر دەکەن. ئەم دامەزراوە ئەوروپییە جەختیشی کردەوە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی تورکیا پێویستە گەلی تورکیا دەستیان بە میدیا و زانیاریی ئازاد بگات و داواشی کرد ۱۲۰ چالاکی میدیایی و سیاسی کە لەم دواییەدا دەستگیر کراون ئازاد بکرێن.