چل هاووڵاتیی ئێرانی لە زیندانەکانی عێراق ئازاد کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 40 هاووڵاتیی ئێرانی کە لە زیندانەکانی عێراق بوون بەپێی ڕێککەوتنی دادوەریی نێوان دوو لایەن، ئازد کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 40 هاووڵاتیی ئێرانی کە لە زیندانەکانی عێراقدا بوون لەسەر هەوڵی بالیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و بەپێی ڕێککەوتنی دادوەریی نێوان دوو وڵات، ئازاد کران.

جێگری باڵیۆزی کۆماریی ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبارەر ئەم هەواڵەوە زیاتر وتی: ئەم زیندانییانە کە لە دادگاکانی عێراقدا حوکمی جیاوازیان بۆ دەرکرا بوو لە سێ ساڵ زیندانەوە تا زیندانی هەتایی، بەهۆی دووری لە وڵاتی خۆیان تووشی کێشەی زۆر بووبوونەوە کە کە پاش بەدواداچوونەکان لە کۆتاییدا ئەمڕۆ ئازاد کران و بۆ ئێران گواسرانەوە.

سەید مووسا عەلیزادەی تەباتەبایی، جێگری باڵیۆزی کۆماریی ئیسلامیی ئێران لە بەغدا زیاتر وتی: هەروەها بنەماڵە ئەم زیندانییانە کە لە ئێران بوون بەهۆی دوور بوون لە کەس و کارە زیندانییەکانیان کێشەی زۆریان بۆ دروست بووبوو کە دەزگا پێوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش بەدواداچوون بۆ بابەتەکە کێشەکەیان چارەسەر کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1527

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha