دۆخی کورد لە قۆناخی قەیراناویی ئێستای سووریا

بەشی جیهان- شرۆڤەکارێکی سیاسی بڕوای وایە لە ئێستادا وڵاتانی ڕۆژئاوا  نایانەوێت بۆ دەرکردنی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا یارمەتیی  ئەردۆغان بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «تلمذ احمد» شرۆڤەکاری سیاسی و باڵیۆزی پێشووی هیندستان لە ژمارەیێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یادداشتێکدا کە لەبارەی 10 ساڵ قەیرانی سووریا نووسیوەتی دەڵێت دوورنواڕی چارەسەر کردنی ئەم قەیرانە لێڵە.

ناوبراو لە یادداشتەکەیدا کە گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووز بڵاوی کردۆتەوە، باسی دۆخی کورد لە قەیرانەکەدا دەکات. بەڕای ئەم شرۆڤەکارە تورکیا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئێستاش جیددیترین دوژمنی کوردانی سووریا و سەقامگیریی ناوچەی ژێر کونترۆڵیانن.

تلمذ احمد دەڵێت ئەردۆغان بەنیازە پشتگیریی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ جێگیر کردنی سەربزیوانی سووریا لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان ڕابکێشێت بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا نەک هەر بەنیازی جێهێشتنی کوردەکان نین بەڵکوو مەیلیان بە پشتگیری کردن لە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا نییە.

شرۆڤەکارە سیاسییەکە دەشڵێت بزاردەی باشتر هاوپەیمانیی نێوان کوردەکان و دیمەشقە لەبەرامبەر تورکیا و ئەمەش دەتوانێت پشتگیریی وڵاتانی دۆستی سووریا لەوان ڕووسیا ڕابکێشێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1545

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha