بڕوامان بە سووریایێکی یەکپارچە و لامەرکەزییە

بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت: ئێمە بەشێکین لە سووریا و بڕوامان بە سووریایێکی یەکپارچە و لامەرکەزییە کە مافی هەموو قەوم و ئایینەکان بەپێی دەستوورێکی نوێ و دیموکراتیک لەبەرچاو بگرێت و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریاش تیایدا قبووڵ بکرێت.

«جوان عیسۆ» شرۆڤەکاری سیاسی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە پڕۆسەی دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا و وتی: ساڵی 2012 پاش دەستپێکردنی گۆڕانکارییەکان لە سووریا لە کوردستانی سووریاش گۆڕانکاری دەستی پێکرد و بۆ تێپەڕاندنی دۆخی هەستیاری ئەو سەردەمە چەند لیژنە بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە پێکهێنرا و هەمان کاتیش دانوستانی کوردی-کوردی لەنێوان حزبە کوردییەکانی دەرەوەی ناوخۆی سووریا دەستی پێکرد.

ناوبراو درێژەی دا: لەم نێوانەشدا هەندێک کەس بوون کە ەیاندەویست گفتوگۆکان بە ئەنجام بگەن و تورکیا ڕۆڵی سەرەکی دەبینی لە هاندانی ڕەوتە نەیارەکاندا و ئەنجومەنی نیشتمانیش هێدهێدی بۆ ناو هاوپەیمانێتی دژبەرانی سووریا ڕاکێشرا بەڵام ئێمە هیوادارین کە بەمەیشەوە گفتوگۆکان ئەنجامیان ببێت و پرسی یەکگرتن لەنێوان ڕەوتە کوردییەکاندا جێبەجێ بکرێت.

جوان عیسۆ لەبارەی پێوەندیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا وتی: ئەمریکا و ڕووسیا دوو زلهێزی جیهانین و ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرسە جیهانییەکان. ئەم دو وڵاتە لە قەیرانی سووریا بەرژەوەندیی جۆراوجۆریان هەیە و بوونیان لە سووریا بە پێی ئەو بەرژەوەندییانەیە.

ئەم سیاسەتوانە کوردە جەختیشی کردەوە: ئێمەش لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا بۆ بەرەوپێش چوونی بەرژەوەندیی گەلەکەمان هەم لەگەێ ئەمریکا و ڕووسیا و هەم لەگەڵ هاوپەیمانان و وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە گفتوگۆمان هەیە.

جوان عیسۆ وەبیری هێنایەوە: ئەمریکا و ڕووسیا دەوری سەرەکی دەبینن لە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و بڕیارەکانی ئەم دوو وڵاتە لە چارەسەری سیاسیی قەیرانەکان و داهاتووی سووریا چارەنووسسازە و سیاسەتەکانیان بۆ ئێمەش زۆر گرینگە. قەیرانی سووریا دە ساڵی تێپەڕاندووە و ئێستا پێویستە ڕێگایێک بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە بدۆزرێتەوە.

ناوبراو وتی: هەوڵدانەکانمان چ بەشوەی ئاشکرا و چ بە نهێنی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بەردەوامە و گفتوگۆکانیش لەنێوانماندا هەیە. ئێمە بڕوامان بە سووریایێکی دیموکراتیک و لامەرکەزییە کە مافی هەموو کەسێکی تێدا لەبەرچاو بگیردرێت و پێویستە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وەکوو نموونەیێکی سەرکەوتوو چاوی لێبکرێت.

جوان عیسۆ زیاتر ڕایگەیاند: پێویستە بە چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەبەشداریی هەموو ڕەوتەکانی سووریا یاسای بنەڕەتیی نوێ بۆ سووریا بنووسرێت کە تیایدا مافی هەموو کەس لەبەرچاو بگیردرێت.

ئەم شرۆڤەکارە سووریە لەبارەی دانوستانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندی وتی: ئێمە بەشێکین لە سووریا و بڕوامان بە سووریا یەکپارچە بەڵام لامەرکەزی هەیە کە مافی هەموو ئەتنیک و ئایینەکانی سووریا لە یاسا نوێ و دیموکاتیکەکەیدا لەبەرچاو بگیردرێت و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردیش دانی پێدا بنرێت.

جوان عیسۆ جەختی کردەوە ئانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی دەکرێت بەڵام دەگاتە بنبەست و ژمارەیێک لە وڵاتان لەوان تورکیا نایانەوێت ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی بکرێت. پێویستە دەستوور و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی سووریا بەپێی مۆدڵلی سووریای لامەرکەزی و دیموکراتیک بنووسرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1559

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha