مەسروور بارزانی و مەولوود چاوشئۆغلۆ لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر و باشیک گفتوگۆیان کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و باشیکیان تاوتوێ کرد، هەردولاش جەختیان کردووەتەوە "هێرشەکان سەرکۆنە و ئیدانە دەکەن و لە نزیکەوە لە پەیوەندیدا دەبن".

کوردپرێس:

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڵاوی کردەوە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغلۆ ئەنجام داوە و گفتوگۆیان دەربارەی "هێرشی تیرۆریستیی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنکەی سەربازیی باشیک کردووە".

ئەوەش هاتووە، "هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشەکانیان سەرکۆنە و ئیدانە کرد و لە نزیکەوە لە پەیوەندیدا دەبن . لێکۆڵینەوەش لە هێرشەکان بەردەوامە".

شەوی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی درۆنی (TNT)وە بووە، ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.

ئاشكراشی كرد،" خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە".

News Code 1623

Your Comment

You are replying to: .
captcha