جۆ بایدن بەنیازە لەناو بردنی ئەرمەنەکان بە جینۆساید بناسێنێت

بەشی جیهان- رۆژنامەیێکی ئەمریکی بڵاوی ردەوە، سەرۆکی ئەو وڵاتە بەنیازە بەفەرمی لەناوبردنی ئەرمەنەکان لەسەر دەستی عوسمانییەکان وەک جینۆساید بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە هەنگاوێکی دەگمەندا بەنیازە لەناو بردنی ئەرمەنەکان لەسەر دەستی عوسمانییەکان لە سەدەی رابردوودا بە پاکتاو کردن بناسێنێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، بایدن هەروەها پرۆسەی کۆچ پێکردنی بە زۆر و برسی کردن و سەربڕینی ئەرمنەکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە تورکیا وەک جینۆساید دەناسێنێت.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئەم هەنگاوەی بایدن پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا ئاڵۆزتر دەکات.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دوو چاوگی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، بڕیارە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی مانگ لە چوارچێوەی دەرکردنی راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانەوە، جۆ بایدن بڕیارەکەی دەربکات و ئەو کارەساتە بە جینۆساید بناسێنێت.

پێشتریش، حکوومەتی ئەرمینیا داوای لە تورکیا کرد بە فەرمی دان بە پاکتاو کردنی ئەرمەنەکاندا بنێت، بەڵام حکوومەتی تورکیا رەتی کردەوە و تەنها بە کارەسات وەسفی کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha