ئەمریکا دەستی لە تورکیا شۆردووە و ڕووی کردۆتە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

بەشی جیهان- گۆڤاری دیل میکرز دەڵێت بە ژینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لە تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە بەبۆنەی بێ هیواییە لە پاشەکشێ کردنی دیموکراسی و هەروەها ئازار و چەوسانەوەی دەنگە ناڕازییەکانە لە تورکیا و جەخت دەکاتەوە ئەمریکا بەمەبەستی ڕێگری کردن لە وابەستەبوونی زیاتر بە بنکەی سەربازیی ئنجرلیکی تورکیا، گەشە بە ناوەندە سەربازییەکانی لە سووریا دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەڵمەتێکی کەم وێنەدا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانی لە تورکیا لە سەردەمی عوسمانیدا بە ژینۆساید ناساند کە ئەمەش ڕەخنەی توندی بەرپرسانی تورکیای لێکەوتەوە.

گۆڤاری دیل میکرز دەڵێت هۆکاری ئەم هەنگاوەی جۆ بایدن ئەمەیە کە ناوبراو دەستی لە چاکسازیی لە تورکیا شۆردووە ئەوەش پاش سەرکوت کردنی نەیارانی دەسەڵاتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لەوان سیاسەتوانە کوردەکان. گۆڤارەکە بڕوای وایە نەک هەر جۆ بایدن بەڵکوو بەشێکی زۆر لە دیموکراتەکانی ئەمریکا بەهۆی خراپ هەڵسوکەوت کردنی تورکیا لەگەڵ ڕەخنەگران، نووسەران و سیاسەتوانانی کورد، خەریکی دوورکەوتنەوەن لە ئەنقەرە.

گۆڤارەکە دەڵێت سەردەمی خۆشی پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی دۆناڵد ترەمپ بەبۆنەی پەیوەندیی شەخسیی ناوبراو لەگەڵ ئەردۆغانەوە بوو، کۆتایی پێهاتووە و ئاڵۆزتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە پاشهاتێکی دیکەی جگە لە بە فەرمی ناساندنی ژینۆسایدی ئەرمەنەکان نەبوو.

دیل میکرز هەروەها باسی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا دەکات و دەنووسێت ڕەنگە ئەمریکا و ناتۆ هەوڵی ئەمە دەدەن کە وابەستەبوونی خۆیان بە بنکەی ئینجرلیکی تورکیا کەم بکەنەوە.

بەبڕوای ئەم گۆڤارە، ئیدارەی ئێستای ئەمریکا سەرقاڵی پەرەپێدان بە بنکەیێکی ئاسمانییە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و ئەگەر هەڕەشەکانی تورکیا بۆ بەچێهێشتنی ناتۆ، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەوان ئەمریکا دەتوانن کەڵک لە بنکەی ئاسمانیی کرت-ی یۆنان و بنکەی سەربازیی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان وەربگرن وەکوو جێگرەوەی ئینجرلیک.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1790

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha