تورکیا شەڕی ئاوی دەست پێکردووە

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند حکوومەتی سووریا بێدەنگە هەمبەر هەڵمەتەکانی تورکیا لە سووریا.

«کۆفان کەنعۆ» سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کەمبوونەوەی ئاوی فۆرات لە سووریا ئەوەش بەبۆنەی دروست کردنی بەنداو لە تورکیا و وتی: ئەمەش پیلانێکی دیکەی تورکیایە بۆ لەناو بردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و دوژمنی کردن لەگەڵ کورد. تورکیا هەم لە ڕێگای سیاسی و هەم لە ڕێگای سەربازیی و ئابوورییەوە زەبری لە بوونی کورد و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوە ئەمڕۆکەیش بە چەکی ئاو هاتۆتە پێشەوە.

ناوبراو وتیشی: تورکیا ئەگەر کۆتایی بە شەڕی سەربازیی بێنێت شەڕێکی دیکە دەست پێدەکات و ئەمڕۆش فۆرات وەکوو ئامێری خۆسەپاندن بەکار دێنێت. تورکیا پێی خۆشە کورد برسی و کۆیلە بێت.

کۆفان کەنعۆ زیاتر ڕایگەیاند: هەم بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەم حزبە جیاجیاکان لە کوردستانی سووریا سکاڵای خۆیان گەیاندۆتە ناوەندە نێونەتەوەییەکان و ئەمریکا و ئەرورووپا بەڵام دونیا بێدەنگە هەمبەر ڕەفتارەکانی تورکیا.

سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا ئاشکراشی کرد: بەڕێوەبەریی خۆسەر تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەی بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێک ئەنجام داوە. لەمبارەوە حکوومەتی سووریاش بێدەنگی هەڵبژادووە هەمبەر هەڵمەت و پەلامارەکانی تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1935

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha