دەست پێڕاگەیشتنی پەکەکە بە تەکنەلۆژیای درۆن و گۆڕینی شێوازی شەڕ لەگەڵ تورکیا

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن ئاماژەی دا بە هێرشی درۆنەکانی پەکەکە بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی لە دیاربەکری تورکیا و باسی لە سەختتر بوونی پێکدادانەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا کرد بەهۆی گۆڕینی شێوازی شەڕ پاش دەست پێڕاگەیشتنی پەکەکە بە تەکنەلۆژیای درۆن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پێکدادانەکانی دوو ساڵی ڕابردووی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا بەتایبەت لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سوپای تورکیا کەڵکی لە درۆنی سەربازی گرتووە بۆ کوشتنی فەرماندەکانی پەکەکە. بەمەیشەوە چەندین ڕاپۆرت لەبارەی کەڵک وەرگرتنی پەکەکە لە درۆن دژی پێگەکانی تورکیا بڵاو کراوەتەوە.

ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن ئاماژەی بە هێرشی درۆنەکانی پەکەکە بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی لە دیاربەکری تورکیا داوە کە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕوویدا و بوو بە هۆی داخرانی فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەی دە ڕۆژ و باسی لە جیددیتربوونی پرسی دەستپێڕاگەیشتنی پەکەکە بە تەکنەلۆژیا نوێ سەربازییەکان لەوان درۆن کردووە و ڕایدەگەیێنێت هەموو ئەمانە کاریگەری لەسەر داهاتووی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە دەنێت.

ئەم ڕۆژنامەیە دەڵێت دەستپێڕاگەیشتنی تورکیا بە تەکنەلۆژیای بەرهەم هێنانی درۆنی سەربازی و کەڵک لێوەرگرتنی بەربڵاو لەدژی هێزە کوردییەکانی سووریا و بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری عێراق بووەتە کارتی سەرکەوتنی ئەنقەرە هەمبەر کوردەکان کە تا ئاستێکی زۆر هاوسەنگییەکەی لە بەرژەوەندیی تورکیا گۆڕی.

بەمانەیشەوە، تایمز ئاماژەی بە کەڵک وەرگرتنی پەکەکە لەو تەکنەلۆژیایە داوە لە ئاستێکی نزمتردا لە دژی هێزەکانی تورکیا و دەڵێت ئەمەش نیشاندەری گۆڕینی شێوازی شەڕی نێوان ئەم هێزانە و تورکیایە.

تایمز لە درێژەدا دەنووسێت: دەستپێڕاگەیشتنی پەکەکە بەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت بە واتای گۆڕینی شێوازی شەڕی گەریلایی بێت لەگەڵ تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha