ڕەجەب تەییب ئەردۆغان: YPG درێژەدەری ڕێگەی PKKیە لە سووریا/ بۆ ئێمە مەخموور هێندەی قەندیل گرنگە

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بۆ ئێمە مەخموور هێندەی قەندیل گرنگە و هاوکات جەختی لە ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتانی دراوسێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پرۆگرامێکی تایبەتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورکیا (TRT) لەبارەی چەند پرسێکەوە وەکوو دەستووری نوێی تورکیا، شەڕی تیرۆر، گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەمریکا و دراوسێکانی قسەی کرد.

ئەرڕدۆغان ڕایگەیاند: ھەوڵمان داوە ئەنجومەنی زانستی دەستوور پێکبھێنین، خوازیارم لەرێگەی ئەم ئەنجومەنەوە کارەکان بەڕێوەببەین و فروانترین سازان دەستەبەربکەین، کارەکانمان لەسەر 128 ماددە بەڕێوەدەبەین، تاوتوێی ئەوانە دەکەین کە پێویستە لابدرێن، زیاد بکرێن، ئەوکاتەی کە گوتمان تەواوە پێشکەشی دەوڵەت باخچەلی دەکەین".

لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتی، "ئامادەکارییە بەراییەکانمان کردووە و بەردەوامین، لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە دەپرسین کە بۆچی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا لە قۆناغێکی گرژیی بەوشێوەیەدایە".

سەبارەت بە راگەیەندراوی بایدن لەبارەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە ساڵی 1915 ئەردۆغان وتی: "ئەوانەی کە بەر لە تۆ ئەمریکایان بەڕێوەدەبرد، ھێندەی تۆ ئەم کارەیان نەدەزانی؟، ھیچ یەکێک لەوان ئەو گوزارشتەی بەکارنەھێنا، ئیتر وەڕس بووین، ھەر کە 24ی نیسان دێت، ئەمریکا سەبارەت بە ئەرمەنییەکان چی دەڵێت؟، ھەموو کارەکانت تەواو کردووە و تۆ بوویتەسە پارێزەری ئەرمەنییەکان؟".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەگەر ئەمریکا ھاوپەیمانمان بێت، ئەوە ئەم ھاوپەیمانە لە پاڵمان دەبێت، یان لە پاڵ تیرۆریستان دەبێت؟ بەداخەوە لە پاڵ تیرۆریستانە".

ئەردۆغان، سەبارەت بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتی: "ئەگەر کەسێکی سەرۆکی وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ بڵێت مێشکی ھاوپەیمانییەکە لەکار کەوتووە، ئەوا پێویستە ناتۆ لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات، ئێمە دەزانین ماکرۆن لە لیبیا و لە سووریا لەگەڵ کێدا دەستی تێکەڵە".

لەبارەی هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر قەندیل و چەند ناوچەیێکی دیکەی خاکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: YPG درێژەدەری ڕێگەی PKKیە لە سووریا و هێندەی قەندیل، گرنگی بە بابەتی مەخموور دەدەین، مەخموور لانەی پێگەیاندنە بۆ قەندیل، ئێمە پێداگرین لە کۆتایی هێنان بەم کارە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2227

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha