بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا 1500 کەسی مەدەنی لە عێراق و سووریا گیانیان لەدەست داوە

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری جەنگە ئاسمانییەکان، لە ساڵی 2015 تا ساڵی 2021 بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە 1500 کەسی مەدەنی لە عێراق و سووریا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری جەنگە ئاسمانییەکان لە ڕاپۆرتێکدا باس لە قوربانیانی سڤیلی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا دەکات لە عێراق و سووریا و بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە سوپای تورکیا لە ساڵی 2015 تا ساڵی 2021 نزیکە 500 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ئەنجام داوە کە کوژرانی 1500 کەسی مەدەنیی لێکەوتۆتەوە.

ئەم گۆڤارە کە بە وردیی ژمارەی کوژراوانی سڤیلی هێرشە ئاسمانییەکان چاودێری دەکات ڕایگەیاندووە کە زیاترین کەسانێک کە لە عێراق و سووریا بوونەتە قوربانیی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو دوو وڵاتەن.

گۆڤارەکە هەروەها دەڵێت ئامانجی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا بە ئامانج گرتنی هێزە کوردەکانە لەو دوو وڵاتە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha