تورکیا لە ٢٠٢٠دا نزیکەی پێنج ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردووە

بەشی تورکیا- کونسوڵی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە بە بەهای چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵایان هەناردەی عێراق کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان کاراچای کونسوڵی تورکیا لە هەولێر لە چوارچێوەی سەردانێکی بۆ دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی نێودوەڵەتی رایگەیاند قەبارەی هەناردەکردنی کاڵای تورکی لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ عێراق لە ئەمساڵدا بە بەهای چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە سەرەڕای ئەو رێگرییانەی کۆرۆنا بۆی دروست کردوون.

ناوبراو راشیگەیاند لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا رۆژانە نزیکەی هەزار و ٤٠٠ بارهەڵگر لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە کاڵایان لە تورکیاوە بۆ عێراق گواستووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە لەمانگی رابردووەوە عێراق و تورکیا بنەمای "بازرگانی بێ بەریەککەوتن"یان پەیڕەوکردووە، کە شۆفێری بارهەڵگرەکان کاڵاکانیان لە دەروازەکەدا رادەستی لایەنی عێراقی کردووە.

هاکان کاراچای ئاماژەی بەوەش دا، لە ٢٠ی ئابەوە ئەو بنەمایە کاری پێناکرێت و شۆفێرە تورکەکان رێپێدراون بە بارهەڵگرەکانیانەوە بێنەناو خاکی عێراقەوە پاش ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 246

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha