وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: دۆخى زیندانیان لە هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى خراپدایە

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەى رەوشى ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردوە، ئازادی رادەربڕین لەژێر هەڕەشەدایە و سەرکردە باڵاکانى حکومەتى هەرێم لە رووى سیاسییەوە کاریگەریان هەبووە لەسەر کەیسە هەستیارەکان لە ئەنجومەنى دادوەریی.

کوردپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەى بەوە کردووە، هەرچەندە ئەنجومەنى دادوەرى کوردستان لە رووى یاسایى، دارایى و کارگێڕییەوە سەربەخۆیە لە وەزارەتى داد حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەڵام سەرکردە باڵاکانى حکوومەتى هەریمى کوردستان کاریگەرییان هەبووە لەسەر کەیسە هەستیارەکان لەرووى سیاسیەوە.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە لەمانگی ئابی ساڵی رابردوودا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەراپۆرتێکی تایبەتدا ئاشكرایکرد، کە "ئەندامانی چەکداریی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوونەتە سەر ماڵی مامۆستا و چالاکوان (بەدەل عەبدالقادر ابوبکر) لەشاری دهۆک و بەبێ فەرمان دەستگیریانکردووە، یاسا رێگادەدات بە ئازادکردن بە کەفالەتی کەسیی بۆ دەستگیرکراوان بەڵام ئاسایش رێگا نادات."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، دۆخى زیندانیان لە هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى خراپدایە و زیادبوونى ژمارەى بەندکراوان بەرزترە لە تواناى دیاریکراو لە هەر شەش بنکەکانى چاکسازى لە هەرێمى کوردستان .

هەرێمى کوردستان بەشێوەیێکى ناتەبا لێبوردن و جێبەجێکردنى حکوومەکانى یاساى تاوانیان پەیڕەوکردووە، لە مانگى ئابیشدا هێزەکانى ئاسایش ٥٠ چالاکوان و رۆژنامەنووسیان دەستگیرکردووە کە بەپێى وتەى چاودێران ئەو دەستگیرکردنانە نایاسایى بوون.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئەوەى رونیکردوەتەوە کە ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانەى لە هەرێمى کوردستان ڕەخنەیان لە دەسەڵاتگرتووە و بەشدارى خۆپیشاندانەکانیان کردووە و روبەڕوى هەڕەشە و دەستدرێژى بونەتەوە و هەندێکجاریش سانسۆرەکانى حکومەت بوونەتە هۆى دەستوەردان لە کارەکانى راگەیاندن و سنوردارکردنى دەست گەیشتن بە زانیارییە گشتیەکان.

لە بەشێکى دیکەى راپۆرتەکەدا هاتووە کە یاسای رۆژنامەگەرى لە هەرێمى کوردستان و عێراق رێگاى نەداوە بە داخستنى کەناڵەکانى راگەیاندن، بەڵام لە هەرێمى کوردستان کەناڵە ئەهلى و ئۆپۆزسیۆنەکان روبەڕوى داخستن بوونەتەوە.

هاوکات وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا دەشڵێت، یاسای رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی نەداوە بە حکومەتی هەرێم بۆ داخستنی کەناڵەکانی راگەیاندن، بەڵام لەمانگی حکومەتی هەرێم ئۆفیسی رادیۆ و تەلەفزیۆنی (NRT) داخست بەهۆی روماڵی کەناڵەکە بۆ خۆپیشاندانەکان.

News Code 2481

Your Comment

You are replying to: .
captcha