کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لەناوچوونی دەسکەوتی کوردەکانی لێدەکەوێتەوە

بەشی سووریا-ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئەگەر ئەمریکا لە باکووری سووریا بکشێتەوە، ڕەنگە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و هاوپەیمانەکانی یان تورکیا هێرش بکەنە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

«بێهجەت شێخۆ» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دوورنواڕی ئامادەبونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ڕایگەیاند: ئەمریکا دەسەڵاتێکی بەهێزی جیهانییە. ئەم وڵاتە هیچ ڕێگاچارەیێکی سیاسی بۆ ئەو ناوچانەی دەستوەردانی تێدا دەکات دیاری ناکات. ئەمریکا وڵاتێکی دیموکراتیکە کە ڕێکخراوەی سیاسیی بەهێزی هەیە بەڵام کاتێک کە کۆشکی سپی فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە شوێنێک دەربکات بەبێ ئەوەی کە لایەوە گرینگ بێت لەو ناوچەیە چی ڕوودەدات، دەست بە کشانەوە لەو شوێنە دەکا.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر ئەمریکا بیەوێت لە کوردستانی سووریا بکشێتەوە بەبێ ئەوەی کە ڕێگاچارەیێکی سیاسیی لەم ناوچەیەدا پێش بینی کردبێت دەر هەقی خەڵکی کورد ستەمێکی گەورەیە چوونکە ئەو ئیدارەیە کە ئێستا لە کوردستانی سووریا دەسەڵاتی بەدەستەوەیە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەوە بە فەرمی نەناسراوە و کشانەوەی ئەمریکا لەم ناوچەیە دەتوانێت خەسارێکی گەورە لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بدات.

بێهجەت شێخۆ زیاتر وتی: کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دوو سیناریۆی بەدواوەیە. سیناریۆی یەکەم ئەمەیە کە حکوومەتی ناوەندی و هاوپەیمانەکانی هێرش دەکەنە سەر ئەم ناوچە. سیناریۆی دووهەم هێرشی تورکیا و میلیشیاکانە بۆ سەر باکووری سووریا بە ئامانجی داگیر کردنی ئەم ناوچانە. ئیدارەی خۆسەر هێشتا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە فەرمی نەناسێندراوە و ئەوەش تەماحی لایەنەکانی تر بۆ لەناوبردنی زیاتر دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2927

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha