هاوکات بە سەرقاڵبوونی ئەمریکا بە ئەفغانستانەوە، تورکیا هێرشەکانی لە دژی کوردەکان چڕ کردۆتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری واشنتن ئیگزامینێر دەنووسێت: حکوومەتی تورکیا لە کاتێکدا کە ئەمریکا گیرۆدەی پرسی کشانەوەی لە ئەفغانستانە هێرشەکانی لە دژی کوردەکان لە عێراق و سوویا زیاتر کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا بەشێوەیێکی کەم وێنە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا و ئەمریکا و ڕووسیاش لەوێن، دەستی پێکردووە.

گۆڤاری واشنتن ئیگزامینێر پێی وایە زیاد بوونی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکان لە عێراق و سووریا کە قوربانیی سڤیلیشی لێکەوتۆتەوە، پاشهاتی کشانەوەی ئەمریکایە لە ئەفغانستان.

گۆڤارەکە هۆشداریی داوە کە تورکیا، سەرقاڵبوونی ئەمریکای بەپرسی کشانەوە لە ناوچە ناکۆکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی لە عێراق و سووریا قۆستووەتەوە کە زیاتر بوونی هێرشە درۆنییەکان نموونەی بەرچاوی ئەو ڕووداوەیە.

واشنتن ئیگزامینێر زیاتر شی دەکاتەوە و دەڵێت هۆکاری زیاتر بوونی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و سووریا ناتەوانیی ئەو وڵاتەیە لە چارەسەر کردنی سیاسیی کێشەکانی لە ناوچەکە.

ئەم گۆڤارە ئەمریکییە هۆشداریی داوە کە تورکیا دەیهەوێت لەو ناوچانەدا کە ئەمریکا بوونی هەیە تەنانەت لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بعکعڵک وەرگرتن لە شەڕی درۆنەکان شوێن پێی ئەمریکا و ناتۆ لەق بکات.

واشنتن ئیگزامینێر هەروەها ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە قەڵاچۆ کردنی نەژادی لە باکووری عێراق لە هەندێک ناوچە وەکوو شەنگال.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3175

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha