سەرۆکی هەرێمی کوردستان  هەوڵی نێوەندگیری  داوە لەنێوان تورکیا و ئیمارات

بەشی جیهان- گۆڤاری ئەمریکی ئەلمۆنیتۆر ئیدیعا دەکات نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی گێڕاوە لە فەراهەم کردنی بەستێن بۆ پێوەندیی تەلەفۆنیی نێوان محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبووزەبی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو ڕۆژ پێش ئێستا محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبووزەبی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا. میدیاکان ئەم پێوەندییە بە دەستپێکی کۆتاییهێنان بە پێوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان ئیمارات و تورکیا وەسف دەکەن.

بەڵام گۆڤاری ئەلەکترۆنیی ئەمریکیی ئەلمۆنیتۆر لە لێکدانەوەیێکدا لەبارەی ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییە، ئیدیعا دەکات نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ باشتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیمارات هەوڵ دەدات و بەستێنی بۆ ئەنجامدانی پێوەندییە تەلەفۆنییەکە فەراهەم کردووە.

گۆڤارەکە لەزاری چەند سەرچاوەیێکەوە کە بە باوەڕپێکراو دەیانناسێنێت و ناویانی نەدرکاندووە، دەنووسێت: نێچیرڤان بارزانی بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان لەنێوان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و جێنشینی ئەبووزەبی هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ.

گۆڤارە ئەمریکییەکە ئاماژە بە پەیوەندیی زۆر باشی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان و جێنشینی ئەبووزەبی دەکات و هەوڵدانەکەی بارزانی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئیمارات وەکوو دوو ئەکتەری گرینگی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی و باشتر بوونی پێگەی هەرێمی کوردستان وەسف دەکات.

ئەلمۆنیتۆر جەخت لەوەش دەکاتەوە کە بارزانی پەیوەندییێکی زۆر قووڵتری لەگەڵ ئەردۆغان هەیە. تورکیا دەورێکی گرینگ دەبینێت لە ئابووری هەرێمی کوردستاندا لەوان لەبارەی هەناردە کردنی نەوت و هەرێمی کوردستانیش تورکیای ئازاد هێشتووە لە چۆنییەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە.

گۆڤارە ئەمریکییەکە ئاماژە بە توویتەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە پاش کۆبوونەوەی 12ی حوزەیرانی 2021 لەگەڵ محەمەد بن زاید بڵاوی کردەوە و تێیدا ڕایگەیاندبوو: لە کۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ جێنشینی ئەبووزەبی چەندین پرسمان تاوتوێ کرد کە یەک لەوانە پرسی تورکیا بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3247

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha