ڕۆژنامەیێکی ئیرلەندی ناکۆکیی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی لێکدەداتەوە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی ئایریش تایمز ڕایدەگیێنێت ناکۆکیی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان نموونەیێکە لە دەسەڵاتخوازیی شەخسی لەنێوان حزبە کوردییەکاندا کە لە بەرژەوەندیی هەندێک لە وڵاتانە لەوان تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرژییەکانی دوو مانگی ڕابردوو لە حزبی یەکێتیی نیشتمانیدا ڕەنگدانەوەی زۆری لە ژمارەیێک لە میدیا بەناوبانگەکانی جیهاندا هەبوو و ئەو پرسەیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژنامەی ئایریش تایمزی ئیرلەندا کە زیاتر لە 150 ساڵ پێشینەی هەیە ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕیشەی گرژییەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بڵاو کردۆتەوە.

لەسەرەتای ڕاپۆرتەکەدا ئەم ڕۆژنامە ئاماژە دەکات بە کێشە جۆراوجۆرەکانی کوردەکانی عێراق لەوان بێ ئاوی و نەبوونی کارەبا و هەژاری و تەنگدەستی پاشان سەرکردەکانی کورد لەوان ئەم دوو بەرپرسە باڵای یەکێتی دەکاتە بەردەنگ و دەنووسێت: بەجێگای ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان شەڕی دەسەڵات بکەن دەبێت بۆ حاڵی ئەو خەڵکە فرمێسک بڕێژن.

ڕۆژنامەی ئایریش تایمز دەنووسێت مەرگی جەلال تاڵەبانی سەرکردەی کۆچ کردووی یەکێتی و نەبوونی سەرکردەیێکی کاریزماتیک و بەهێز هۆکاری گرژییەکانی ئەمدواییەی ناو ئەم حزبەیە.

ئەم ڕۆژنامە ئیرلەندییە لەبارەی پاشهاتی گرژییەکانی ئەمدواییە و وەلانانی لاهوور شێخ جەنگی دەنووسێت: ئەم پرسە بووەتە هۆی ئەوەی کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی زیاتر نزیکی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەونەوە کە ڕکابەری ئەوان دێتە ئەژمار.

ئایریش تایمز دەڵێت تورکیا سوود وەردەگرێت لە گرژییەکانی ناو یەکێتی نیشتمانی و وەلانانی لاهوور جەنگی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3249

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha