تورکیا 20000 هێزی لە عێراق و سووریا جێگیر کردووە

بەشی جیهان- ناوەندی توێژینەوەی پراکیتکاڵی تورکیا لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند تورکیا لە عێراق نزیکەی 10000 هێزی سەربازیی هەیە کە زۆرینەیان بۆ شەڕی پەکەکە لە باکووری عێراقن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی توێژینەوەی پراکیتکاڵی تورکیا لە ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند تورکیا دەهان هەزار هێزی سەربازیی لە 15 وڵاتی جیهاندا بە ئامانجی جیاواز جێگیر کردووە کە زیاترینیان پاش قوبرسی باکوور لە عێراق و سووریان.

لەم ڕاپۆرتەدا ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق لەنێوان 5000 تا 10000 کەس خەمڵێنراوە کە زۆرینەیان بەبۆنەی شەڕی پەکەکە لە ساڵی 1992ەوە لە چیاکانی باکووری هەرێمی کوردستان لە بنکە سەربازییەکاندا جێگیر کراون. ئەم ناوەندە بڕوای وایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەستێنی بۆ جێگیر کردنی ئەو هێزانە فەراهەم کردووە.

ناوەندی توێژینەوەی پراکیتکاڵی تورکیا لە ئەڵمانیا ئاماژەشی داوە کە تورکیا زیاترین هێزی سەربازیی خۆی لە قوبرسی باکوور جێگیر کردووە کە نزیکەی 30000 تا 40000 کەسن و هەروەها لە قەتەر 3000 بۆ 5000 هێزی سەربازیی تورکیا ئامادە بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە سوپای تورکیا لە وڵاتانی دیکە لەوان ئازەربایجان، سوومالیا، والبانیا، سوودان، ئەفغانستان، کۆزڤۆ و بووسنی و هرزگوین هێزی سەربازیی هەیە و لە هەندێک وڵاتی دیکەیشدا لە چوارچێوەی هێزی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆدا هێزی هەیە.

News Code 3372

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha