ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: بۆ بە دەستھێنانەوەی سێ کورسییەکەمان لە پەرلەمانی عێراق  لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: ھاوپەیمانی کوردستان بۆ بە دەستھێنانەوەی مافی کاندیدەکانی، لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵا تۆمار دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاند، وەک ھاوپەیمانی کوردستان ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەوەی لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵا تۆمار بکەن لەسەر بازنەی یەکی ھەولێر و بازنەیی سێ و چواری نەینەوا.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتیشی: ئامانج لە تۆمار کردنی سکاڵاکە گەڕاندنەوەی مافی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی کاندید لە بازنەی یەکی ھەولێر و مەجید ئەحمەد ئیسماعیل لە بازنەی سێ و عەزیزە عەبدولعەزیز لە بازنەی چواری نەینەوایە.

فەیسەڵ كەریم خان، كاندیدی یەكێتی لە بازنەی یەكی هەولێر لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا توانی 28 هەزار و 120 دەنگ بەدەست بهێنێت، بەڵام نەیتوانی سەربكەوێت و لە بازنەیە پارتی هەر چوار كورسییەكەی بردەوە و دواتر فەیسەڵ كەریم خان ڕایگەیاند، كە تەزویری لە دژ كراوە و لە مافی خۆی خۆش نابێت.

News Code 4293

Your Comment

You are replying to: .
captcha