چیرۆکی ڕۆژانی تاڵی میدیا کوردییەکان لە تورکیا

بەشی جیهان- دوو هەواڵنێری میدیا کوردییەکان بڕوایان وایە یەک لەو هۆکارانەی کە میدیا کوردییەکان و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە تورکیا دەچنە لیستی داواکراوانەوە ئەوەیە کە بەدوای ڕاستی و ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکاندان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی ئێستای تورکیا بە سەرکردایەتیی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان هاوکات لەگەڵ زیندانی کردنی سیاسەتوانە نەیارەکانیدا ڕۆژنامەنووسە کوردەکانیش دەخاتە ژێر چاودێریەوە بەهۆی ئەوەی کە دەیانەوێت ڕاستییەکان بدرکێنن.

دوو هەواڵنێری میدیا کوردییەکان لە تورکیا بە ڕۆژنامەی موورینگ ستاری بەریتانییان وتووە: هەواڵنێرانی کورد تەنها بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ڕاست و دروستی هەواڵەکانەوە دەکوژرێن یان زیندانی دەکرێن بەڵام سوورن لەسەر درێژەدا بە ڕێگاکەیان.

گوڵشەن کچۆک ئیدیتۆری "ژن نیووز" کە میدیایەکی تایبەت بە پرسی ژنانە لە تورکیا بە موورینگ ستاری وتووە ئەو هەواڵدەرییە تەنیا بەهۆی ئەوەی کە هەوڵ بۆ جێگر کردنی دیموکراسی لە تورکیا دەدات هەمیشە لەژێر چاودێریی حکوومەتی تورکیادایە.

هەروەها میهمەت ئەرسەلان هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپتامیا دەڵێت هۆکاری گوشار خستنە سەر میدیا کوردییەکان لە تورکیا هەوڵدانی ئەم میدیایانەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاستیەکان لە زاری خەڵکەوە.

ناوبراو ئاشکراشی دەکات کە نزیک بە 20 کەس لەو هەواڵنێرانەی کە کاریان بۆ میزۆپتامیا کردووە ئێستا لە زیندانن.

News Code 4681

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha