سەردانەکەی مەکینزی بۆ کوردستانی سووریا پەیامێک بوو بۆ تورکەکان

بەشی سووریا- ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) دەڵێت: سەردانەکەی چەند ڕۆژ پێش ئێستای ژەنراڵ مەکینزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کوردستانی سووریا پەیماێکی هەبوو و تورکەکان تا ئەم کاتەش نەیانتونیوە بۆ هێرش کردنە سەر عەین عیسا کەڵک لە فڕۆکەی جەنگی وەربگرن.

«قەدری جان» ئەندامی دەستەی ناوچەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و هەورەها ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە قامیشلۆ لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کوردپرێسدا کە چ چارەنووسێک چاوەڕوانی عەین عیسا دەکات، ڕایگەیاند: عەین عیسا ئێستا مەترسیی لەسەرە بەڵام ئەوەی کە ڕوونە ئەمەیە کە ئەم هێشە پیلانی ڕووسیایە بۆ گوشار خستنە سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (HSD) تاکوو عەین عیسا ڕادەستی تورکیا بکرێت.

ناوبراو وتیشی: گرووپەکانی سەربە تورکیا کەڵک لەو بێدەنگییەی ڕووسیا وەردەگرن و هێرشەکانیا چڕ کردۆتەوە بەڵام هەسەدە ڕێگاکانی لێداخستوون.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لەبارەی ڕۆڵی ئەمریکا لەسەر پرسی عەین عیسا وتی: سەردانەکەی چەند ڕۆژ پێش ئێستای ژەنراڵ مەکینزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کوردستانی سووریا پەیماێکی لەخۆ گرتبوو و تورکەکان تا ئەم کاتەش نەیانتونیوە بۆ هێرش کردنە سەر عەین عیسا کەڵک لە فڕۆکەی جەنگی وەربگرن.

قەدری جان جەختی کردەوە: هەرچەند کە ئەمریکییەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ کاردانەوەیێکیان نەبووە بەڵام ئێمە هیوادارین سەردانی چەند ڕۆژ لەمەوبەری ژەنراڵ مەکینزی و کۆبوونەوە لەگەڵ ژەنراڵ مەزڵووم کۆبانی هاوکێشەکان بگۆڕێت و ڕێگا لەهێرشەکانی تورکیا و گرووپەکانی سەربەو وڵاتە دابخات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 493

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha