ڕاسپاردە گرینگەکانی جەیمز جێفری بۆ کوردانی سووریا

بەشی جیهان- نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە سووریا کوردی سووریا دەکاتە بەردەنگ و دەڵێت: گواستنەوەی نەوت بۆ دیمەشق ڕامەگرن، سەربەخۆیی ڕامەگەیێنن و وەکوو هەرێمی کوردستان دەست بۆ ڕیفراندۆم نەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاش لادانی برێت مەکگۆرک کە نوێنەری ئەمریکا بوو لە هاوپەیمانیی دژ بە داعش کە لەسەردەمی باراک ئۆباما ئەو پۆستەی پێدرا بوو، جەیمز جێفری-ی وەکوو جێگری ناوبراو دیاریی کرد و کاروباری سووریای دایە داستی ناوبراو. جەیمز جێفری لە چەند ساڵی ڕابردوودا تەعامولێکی زۆری هەم لەگەڵ تورکیا و هەم لەگەڵ کوردانی سووریا هەبووە. ئێستاش جێفری پۆستەکەی چۆڵ کردووە و بەرپرسیارێتیی کاروباری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستی لە ناوەندی ویلسۆن بەدەستەوە گرتووە.

جەیمز جێفری وەکوو نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و نوێنەری ترەمپ لە هاوپەیمانێتیی دژ بە داعش، لە وتارێکی درێژدا دوا زانیارییەکانی لەبارەی داعشەوە لە سووریا خستۆتە ڕوو.

ناوبراو لە بەشێکی وتارەکەیدا باسی لە دۆخی کوردەکانی سووریا کردووە لەبارەی تەعامولی ئەوان لەگەڵ ئەکتەرە سەرەکییەکانی سووریا و چەندین ڕاسپاردەی هەیە.

جقفری لە وتارەکەدا ئاماژە بەمە دەکات کە کوردەکانی سووریا لە ڕۆژێکدا 100000 بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دێنن کە بەشێک لەو نەوتە بۆ ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندیی داگوازرێتەوە. ناوبراو ڕایدەسپێرێت کە کوردەکان نابێت هەناردەکردنی نەوت بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی ڕابگرن چوونکە ئەو کارە زیان لە بەرژەوەندییەکانیان دەدات.

نوێنەری پێشووری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بە کوردی سووریای ڕادەسپێرێت سەربەخۆیی ڕامەگەیێنن و وەکوو ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 دەست بۆ ڕیفراندۆم نەبن.

ڕاسپاردەی چوارەمی جەیمز جێفری بۆ کوردەکانی سووریا ئەمەیە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات کە زۆرینەی هێزەکانیان و فەرماندەکانی کوردن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەکەکە بەهێز نەکەن چوونکە پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی تورکیا و ئەمریکایشدایە.

جەیمز جێفری هەروەها دەڵێت مادامێک کە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەیانەوێت لەدرێژ خایەندا دیمەشق خۆبەڕێوەبەریی سیاسییان پێبدات یان ئەوەی مۆڵەتی هێشتنەوەی هێزەکانیان پێبدات دەبێت ئەم چوار هەنگاوە لەبەرچاو بگرن.

بەبڕوای نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، کوردەکانی سووریا ئێستا پشتگیریی سەربازیی کەمتریان لەلایەن ئەمریکاوە پێویستە و تەنها پشتگیریی ئاسمانیی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات کەفایەت دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 496

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha