شەر کردنی پەکەکە، بەرگریی تورکیا لە سنوورەکانی خۆی و نیگەرانی هەولێر و بەغدا لەبارەی سەروەریی خاکی وڵاتەکەیانەوە ئاساییە

بەشی جیهان- دکتۆر ئایروین ڤان وین لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و کاردانەوەی پارتی و حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەمبارەوە بە کوردپرێسی وت: بە هەمان شێوە کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرکوتەکانی تورکیا لەلایەن پەکەکە و جەخت کردنەوەی پارتی و بەغدا لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دەرکی پێدەکرێت، دەبێت ئەمەش بزانین کە تورکیاش مافی خۆیەتی هەمبەر هێرشەکانی پەکەکە خۆی بپارێزێت.

هۆکاری هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق

دکتۆر ئایروین ڤان وین لەبارەی تەرکیزی تورکیا لە هێرش کردنە سەر پەکەکە لە خاکی عێراق بە کوردپرێسی وت: بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هۆکاری سەرەکیی هێرشەکانی تورکیایە بۆسەر قەندیل مەخموو و شەنگال و تەنانەت دەڤەری سلێمانیش. لە ساڵی 2015وە کە دانوستانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە شکستی هێنا، هێزە کوردەکانی سووریا پێگەی خۆیان دۆزیەوە و پارتی دیموکراتیکی گەلان بەشێکی زۆر لە دەنگەکانی لە تورکیا بەدەست هێنا. ڕێدۆزی توند و هێرشبەرانە هەمبەر پەکەکە و هێزەکانی سەربەو گرووپە لە تورکیا و عێراق و سووریا دەستی پێکرد.

ناوبراو زیادی کرد: بیرۆکەی ئێستاکە لە ئەنقەرە ئەمەیە کە دەتوانرێت لە ڕێگای سەربازییەوە شکست بە ڕێکخراوە ملیشیا کوردەکانی دژ بە تورکیا بهێندرێت ئەوەش بەبێ هێنانە ئاراوەی ڕێگاچارەیێکی سیاسی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەش لە عێراق و سووریا دەرخەری ئە ڕاستییەیە.

توانای چەکە پێشکەوتووەکانی تورکیا هەمبەر پەکەکە

دکتۆر ئایروین ڤان وین لەبارەی سەرکەوتوویی کەمپینی سەربازیی تورکیا لە دژێ پەکەکە دەڵێت: لەباری تیئۆریەوە دەتوانی بڵێین کە بزوتنەوە گریلاییەکان لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی سەربازییەوە ئەوەش بەبێ لەبەرچاو گرتنی خەڵکی مەدەنی لەناو دەبرێن، بەڵام لەبارەی پەکەکەوە دەبێت بڵێن بەم بۆنەوە کە پەکەکە لە وڵاتێکی دیکە بنکە و بارەگای هەیە و نە بەغدا و نە هەولێر مەیلی جیدییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم گرووپەیان نییە ئەگەری لەناوچوونی ئەم گرووپە لەڕێگای سەربازییەوە زۆر سەختە.

چارەنووسی ئامادەبوونی پەکەکە لە عێراق

دکتۆر ئایروین ڤان وین لەبارەی درێژەی بوونی پەکەکە لە عێراق دەڵێت: ڕاستیەکەی ئەمەیە کە پەکەکە حەشارگەکانی خۆی لە قەندیل دۆزیوەتەوە و نایهەوێت چۆڵی بکا. چوونکە شوێنێکی دیکەی بۆ ڕۆیشتن نییە. ئەمەش ڕاستە کە پەکەکە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئامادەبوونی خۆی لە شەنگال و ناوچەکانی سووریا پەرەپێداوە کە ئەمەش نیگەرانیی تورکیا و پارتیی لێکەوتۆتەوە. ئەمەش دەتوانێت کاردانەوەی سەختتری لێبکەوێتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەڕای من تا ئەو ڕۆژەی کە تورکیا دان بە فرەنەتەوەیی بوونی وڵاتەکەیدا نەنێت و نوێنەری سیاسیی لەنێو کەمینەکاندا نەبێت پرسی کورد هەروا دەمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر پەکەکەیش شکست بێنێت.

News Code 5182

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha