بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاند: "فڕۆکەی هەڵگری ڤاکسینەکانی کۆرۆنا گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا. ماوەی ١٤ رۆژ تاقیکردنەوەکانمان ئەنجام دەدەین و دواتر خێرا دەزگای دەرمان و ئامێری پزیشکیی تورکیا دەست بە رێکارە پێویستەکان دەکات.
وەزیری تەندروستیی تورکیا وتیشی: هەر لەگەڵ تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەل، بەرنامەی ڤاکسیندان ئەنجام دەدرێت. بەیەکەوە سەردەکەوین.
فڕۆکەکە کە کاتژمێر ١٩:٥٠ی دوێنێ بە کاتی ناوخۆی تورکیا لە پەکینی پایتەختی چین دەستی بە فڕین کرد لەگەڵ نیشتنەوە لە ئەنقەرە ئەو کۆنتەینەرانەی ڤاکسینەکانی تیادابوو لە فڕۆکەکە داگیران و خرانە کۆگاوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment