مەینەتیی بێ کۆتایی کوردەکان لە عەفرین

بەشی جیهان- ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی و بەرپرسانی کوردی سووریا هۆشدارییان لەبارەی درێژەی کوشتن و بڕین و تاڵان کرنی کوردەکانی عەفرین داوە لەلایەن تورکیا و سەربزیوانی نزیک لەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاری کوردنشینی عەفرین پاش تێپەڕبوونی 4 ساڵ بەسەر داگیر کردنیدا لەلایەن تورکیا و سەربزیوانی نزیک لەو وڵاتە ئێستاش کراوەتە کوشتن و تاڵان کردن و دەرکردنی کوردەکان بەخۆوە دەبینێت.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا هوشداریی دا کە ئێستاش ماڵی کوردەکانی سووریا و داراییەکانیان و قوتابخانە و مۆڵ و کارخانەکانیان لەلایەن سەربزیوانی سەر بە تورکیاوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت. ئەم ڕێکخراوەیە کە لە بەریتانیا جێگیرە و چاودێڕیی گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکات هوشداریشی داوە کە پۆلیسی سەربازیی کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت دەستگیر کردن و باج سەندن لە کوردەکانی کردۆتە پێشەی هەمیشەیی.

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا هەروەها باس لە ناڕەزایی دەربڕینی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا دەکات لە درێژەی جەنایەتی گرووپە سەربزیوەکان لەدژی کوردانی سووریا. ئەنەکەسە کە هاوکات ئەندامی هاوپەیمانێتیی نەیارانی حکوومەتی سووریایە داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە عەفرین بگەڕێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی دانیشتووانی ڕاستەقینەی ئەو ناوچەیە.

مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵەنێودەوڵەتییەکان کردووە بەرپرسیارێتیی خۆیان لەئاست خەڵکی عەفرین جێبەجێ بکەن. ناوبراو لە تویتەردا هوشداریی داوە پاش 4 ساڵ لە داگیر کردنی عەفرین ژینۆساید لەو ناوچەیە درێژەی هەیە. ناوبراو جەختی لە کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی تورکیا کردووە.

News Code 5472

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha