ئەردۆغان: پەیوەندیی مێژوویی، ئابووریی، سیاسی و مرۆییمان لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراینا هەیە

بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ھەوڵێکی چڕ دەدەن بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا لەبارەی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا رایگەیاند ئەوان ھەوڵێکی چڕ دەدەن بۆ کۆتاییھێنان بەم جەنگە، بەو پێیەی وڵاتەکەی خاوەنی پەیوەندییەکی مێژوویی، ئابووریی، سیاسیی و مرۆییە لەگەڵ ھەردوو وڵاتدا.

ئەردۆغان گوتیشی: "جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا لە بواری وزەوە تاوەکوو خۆراک، لە زۆر بواردا ھاوسەنگی بازرگانیی جیھانی تێکداوە و ئێمەش ھەستمان بە کاردانەوە نەرێنییەکانی کردووە، ھیوادارین ئەم جەنگە بە زووترین کات کۆتایی بێت".

هەفتەی رابردوو شاندی دانوستاندنکاری رووسیا و ئۆکراینا، بە نێوەندگیری تورکیا لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوە..

سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: "پێشتر تراژیدیای مرۆییمان لە سووریا دیت، ئێستاش ھاوشێوەکەی لە ئۆکراینا دەبینین. ئەمە جارێکی دیکە ئەوەی نیشانداوە کە پاراستنی خاکی وڵات، پارێزگاریکردن لە ئازادی و شکۆمان، چەندە گرنگە".

News Code 5612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha