ئامادەین ڕووبەڕووی هەر چەشنە هەڕەشەیێک ببینەوە

بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئیدارەی خۆسەر خۆی ئامادە کردووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر چەشنە مەترسیەک و هەم لە باری سیاسی و دیپلۆماتیکەوە هەم لە بواری کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە هەڕەشەکان بە جیدی دەزانێت.

هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی تورکیا لەدژی کوردستانی سووریا و وتی: هەڕەشەکانی تورکیا لەدژی کوردستانی سووریا لە ئانوساتدایە کە جێبەجێ بکرێت، بەڵام پرسی گرینگ ئەمەیە کە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان باکووری سووریا دەرخەری ئەمەیە کە تورکیا بەنیازە پڕۆژەی زەبرلێدان بە دەسکەوتی کوردی بەدەستۆیە.

ناوبراو درێژەی دا: هەنگاوە نوێکانی تورکیا نیشاندەری ئامادەیی ئەو وڵاتەیە بۆ هێرشێکی نوێ بۆسەر کوردستانی سووریا. تورکیا دەیهەوێت شەڕی ئۆکراینا لەبەرژەوەندیی خۆی بقۆزێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئیدارەی خۆسەر خۆی ئامادە کردووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر چەشنە مەترسیەک و هەم لە باری سیاسی و دیپلۆماتیکەوە هەم لە بواری کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە هەڕەشەکان بە جیدی دەزانێت.

هۆشەنگ دەوێش وتیشی: سوپای سووریا دوو گەڕەکی مەقسوود و ئەشرەفیەی لە حەلەب گەمارۆ داوە و ئەمەش نیشان دەدات کە لەگەڵ ئەم وڵاتە ڕێکەوتن کراوە کە گوشاری زیاتر لەسەر ئیدارەی خۆسەر دروست بکات بۆ لەناو بردنی بەڕێوەبەریی خۆسەر.

ناوبراو دەڵێت: ئەمەمەترسییەکان بە هەند وەردەگرین و کەڵک لە هەر ئامێرێک وەردەگرین بۆ ڕێگری کردن لەم هێرشە. هێرشەکانی تورکیا بۆسەر مەتینا و ئاواشین و چیاکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها هێرش بۆسەر کۆبانی و تەل تەمەر و گەمارۆ خستنە سەر گەڕەکەکانی مەقسوود و ئەشرەفیە هەمووی یەکدەگرێتەوە و ئامانجیشی لەناوبردنی دەسکەوتی کوردەکانە.

News Code 5878

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha