گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ-هەولێر دەست پێدەکات

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژاوا- بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ-هەولێر لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید باکریی ورمێەوە دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدعەلی قەراملکی بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: لەکاتی سەردانی پارێزگاری هەولێر بۆ ئازەربایجانی ڕۆژاوا یەکێک لە خاڵەکانی لێکتێگەیشتننامەی نێوانمان دامەزراندنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان ورمێ-هەولێر بوو کە ئەمەش بە ئاوڕدانەوەی لە دەفرایەتییە بەربڵاوەکانی پارێزگا خرایە ئەولەویەتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان فڕۆکەخانەی ورمی بۆ هەولێر یەکێک لە داخوازییەکانی خەڵکی ئازەربایجانی ڕوژاوایە و بە ئاوڕدانەوە لە بەدواداچوونەکان یەکەم گەشت 13ی پووشپەڕ ئەنجام دەدرێت.

News Code 6304

Your Comment

You are replying to: .
captcha