ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانی بەهێز دەکات وەکوو بەشێک لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، شه‌وی رابردوو باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە تویتێکدا نووسیویەتی: باربارا لیف "جەختی لە پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز وەکوو بەشێک لە عێراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و دیموکراسی کردەوە".

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باربارا لیف تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان کردووە، هاوکات باربارا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، هیواخوازە بتوانێت بەمنزیکانە سەردانی هەولێر بکات.

News Code 6336

Your Comment

You are replying to: .
captcha