ژمارەیێک ژن و منداڵی داعش لە کوردستانی سووریاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ فەڕەنسا

بەشی جیهان- فەڕەنسا ژمارەیێک ژن و منداڵی داعش لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریاوە دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەڕەنسا 51 ژن و منداڵی گومانلێکراوی داعش لە کوردستانی سووریاوە دەگەڕێنێتەوە و منداڵەکانیش رادەستی دامودەزگاکانی تایبەت بە پاراستنی منداڵان دەکات و دۆسیەی دادگاییش بۆ ژنەکان دەکاتەوە.

بەگوتەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، لە 51 گەڕێندراوەکان 35یان منداڵن و 16یان ژنن، منداڵەکان بە رێوشوێنی پزیشکی تێپەڕدەبن ئینجا رادەستی دامودەزگاکانی پاراستنی منداڵان دەکرێن.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پێرس، سەتان منداڵی فەرەنسی گومانلێکراوی داعش لە کامپەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکان هێڵدراونەتەوە، سەرجەمیان مەترسی وشکبوونەوە لە برسان و نەخۆشیان لەسەرە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا سوپاسی بەرپرسە خۆجێییەکانی کوردستانی سووریا دەکات بۆ هاوئاهەنگی دۆزینەوە و گواستنەوەی ژن و منداڵەکان.

جگە لەو 51 کەسەکە، فەڕەنسا لە 2016ـەوە 126 ژن و منداڵی گومانلێکراوانی داعشی لە کوردستانی سووریاوە گەڕاندووەتەوە.

هەردوو کامپی هۆل و کامپی نەورۆز دوو لە گەورەترین کامپەکانی کوردستانی سووریان، کە ژن و منداڵانی گومانلێکراوی داعشیان تێدا هێڵدراوەتەوە کە ژمارەیان لانیکەم 60 هەزار کەس دەبێت.

ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی رێژەیی لە سووریا و کوردستان لە هەر هەفتەیەکدا دوو کەس لە کامپەکان دەکوژران و لە کامپی هۆلیش لە هەر هەفتەیەکدا کەسێک دەکوژرا.

رێکخراوە مرۆییەکان کامپی ژن و منداڵانی داعش لە سووریا و لە کوردستان بە مەترسیدارترین شوێن لەڕووی مرۆییەوە دەزانن و داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکەن دەستبەسەرکراوەکان بۆ خۆیان ببەنەوە.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

News Code 6350

Your Comment

You are replying to: .
captcha