سەرۆک پەرلەمانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق دۆخی سیاسیی وڵاتەکەیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی ئێستای وڵات کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازیی کرد لە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی سیاسی ئێستای وڵات.

ئەوەش هاتووە، لە میانی دیدارەکە بیر و ڕا ئاڵوگۆر کرا و تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەکان و پەرلەمان کرا، لەگەڵ رێگەکانی پتەو کردنی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاستی هێزە سیاسیە نیشتمانیەکان لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارەی سەرۆک وەزیران پێشکەشی کردبوو؛ بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا و چارەسەرکردنی لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق.

لە راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، هەردولا لەمیانی دیدارەکە بۆچوونی هاوبەشیان خستەڕوو بۆ پتەو کردنی رێرەوی دەستوری و یاسایی، کە بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە پێشینەبێت، ئەنجامەکانیش لەبەرچاوبگیرێن کە گوزارشتی ڕاستەقینە لە ئیرادەی گەلی عێراق و خواستەکانی بکات لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

News Code 6634

Your Comment

You are replying to: .
captcha