حزبە سیاسییەکان تا ئێستاش وەڵامی دەسپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی-یان بۆ دانوستان نەداوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە حزبە سیاسییەکانی عێراق تا ئێستاش وەڵامی دەسپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی-یان بۆ گفتوگۆی نێوانیان لە هەولێر نەداوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، صبحی المندلاوی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "الفرات نیوز" رایگەیاندووە، تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان وەڵامی ئەو دەستپێشخەرییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان نەداوەتەوە بۆ ئەوەی لەسەر مێزی دانوستانەکان دابنیشن و ڕوانگەی خۆیان بخەنەڕوو.

ئەلمەندلاوی ڕاشیدەگەیەنێت تەنها داواکاریی ئێمە ئەوەیە کە هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق لەسەر مێزی دانوستانەکان دابنیشن و هۆشداریی ئەوەشی دا لەوەی عێراق ڕووبەڕووی بنبەستێکی سیاسی نوێ دەبێتەوە.

News Code 6679

Your Comment

You are replying to: .
captcha