تورکیا بەتەمای لەناوبردنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریایە

بەشی سووریا- وتەبێژی "کۆنگرەی ستار" لە کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: تورکیا بە پاڵپشتیی گرووپە جیهادییەکان و هەروەها ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ڕووسیا کردوویەتی دەیهەوێت ئەزموونی بەڕێوەبەریی خۆسەر لەناوبەرێت.

«ڕەمزیە محەممەد» وتەبێژی "کۆنگرەی ستار" لە کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە هێرشەکانی تورکیا و گرووپە جیهادییەکان بۆسەر ناوچەی عەین عیسا و وتی: تورکیا بە پاڵپشتیی گرووپە جیهادییەکان و هەروەها ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ڕووسیا کردوویەتی دەیهەوێت ئەزموونی بەڕێوەبەریی خۆسەر لەناوبەرێت و بۆ دەست بەسەردا گرتنی عەین عیسا و جادەی M4 چەندین هەڵمەتی داوە، بەڵام ئەوەی کە گرنگە ئەمەیە کە خەڵکی ناوچەکە بە ئیرادەیێکی گەورەوە بەرپرچیان داوەتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: تورکیا بەدوای لەناوبردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەرییە چوونکە ئەم سیستەمە سیستەمێکی دیموکراتیکە و بە جەخت کردن لەسەر برایەتی گەلان هەموو قەوم و ئاینەکان تیایدا بەشداری دەکەن و خەڵک وڵاتی خۆیان بەڕێوەدەبەن.

ڕەمزیە محەمەد زیاتر وتی: تورکیا ئەم بابەتەی پێ قبووڵ ناکرێت و دەیهەوێت بە دەستدرێژی کردن ڕێگری بکات لە یەکگرتووی و برایەتیی نێوان گەلانی کوردستانی سووریا و هەوڵ ئەدات بە قەڵاچۆ کردن و ڕەق و قین دژایەتیی خۆی لەگەڵ پڕۆژەی میللەتی دیموکراتیک نیشان بدات. بۆیەش بە داگیر کردنی چەند پارچەیێک لە باکووری سووریا و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە، توندڕەوەکانی لەوێدا جێگیر کردووە.

وتەبێژی "کۆنگرەی ستار" لە کوردستانی سووریا ئاماژەی دابە ئەگەری ڕێککەوتن لەنێوان تورکیا و ڕووسیا و جەختی کردەوە: ڕەنگە تورکیا و ڕووسیا لەسەر هێرش کردنی دووبارە بۆ سەر کوردستانی سووریا ڕێککەوتنێکیان کردبێت بەڵام خەڵکەکەی ئێمە ڕووبەڕووی هەر چەشنە دەستدرێژیێک دەبنەوە و چاوەڕێی پشتیوانیی وڵاتانی دیکە نابن.

ڕەمزیە محەمەد زیاتر وتی: گەلی ئێمە ئیرادەی بەهێزیان نیشان داوە و هەمبەر هەرچەشنە پاوانخوازیێک وەستاون و ئەگەر ئەمڕۆکە هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمریکا هاتوونەتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەبۆنەی خۆڕاگریی خەڵکی ئێمەوەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 692

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha