شاخەوان عەبدوڵڵا دەنگۆی هێنانی هێزی عێراقی بۆ سنورەکانی هەرێم رەتدەکاتەوە/هێزەکە زۆربەیان کوردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رەتی دەکاتەوە، هێزی سوپای عێراق بچنە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتوویەتی، هیچ هێزێکی سوپای عێراق ناچێتە هێڵی سنووری هەرێمی کوردستان و ئەو ئەرکە بە هێزی سنووری ناوچەی یەک دەسپێردرێت.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هێزەکە زۆربەیان کوردن و سەر بە عێراقن، فەرماندەییەکەیان لە هەولێرە و لایەنی عێراقیش رەزامەندی داوە.

News Code 7344

Your Comment

You are replying to: .
captcha