وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خلووسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێرە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و لەبارەی چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی رابردوو خولووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی کوردستان، لە یەکەم وێستگەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بووەوە.

تەلەفیزیۆنی کوردستان24 ڕایگەیاند پەیوندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگی سەربازیی و ئەمنی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە.

هەروەها کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خولووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 791

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha