٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٠:٣٦
ئاو، چەکی دەستی تورکیایە لەدژی کوردی سووریا

بەشی جیهان- لەماوەی یەک ساڵدا تورکیا 12 جار ئاوی خواردنەوەی بەسەر یەک ملیۆن دانیشتووی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریادا داخستووە، شرۆڤەکارێک دەڵێت ئەنقەرە نیگەرانە لە بەهێزتر بوونی کوردانی سووریا و دامەزراندنی ناوچەی سەربەخۆی کوردی لەسنوورەکانی باشووری وڵاتەکەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دوو ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی سەربازیدا دەوڵەتی تورکیا لە ساڵەکانی 2018 و 2019دا دوو ناوچەی لەژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەرهێنا تاکوو پەیوەندیی نێوان سێ ناوچەی کوردنشینی دیکە لەیەکتر ببڕێت.

بەڵام تورکیا جارێکی دیکە هەوڵی لاوازتر کردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدات و لە ساڵی 2019ەوە وێستگەی پۆمپاژی دابین کردنی ئاوی حەسەکە-ی کونترۆڵ کرد و چەندین جار ئاوی بەسەر یەک ملیۆن دانیشتووی ئەو شارە و شارەکانی دەوروبەریدا داخستووە.

سارا کایالی کە شرۆڤەکارێکی ڕوانگەی مافی مرۆڤە بە دۆچیچەڤێلەی وتووە ئەم هەنگاوەی تورکیا کارەساتی مرۆیی لێکەوتۆتەوە.

تورکیا و سەربزیوانی سەربەو وڵاتە کووترۆڵی وێستگەی ئاوی عەلوک-یان بەدەستەوە گرتووە و هێزە کوردەکانیش کونترۆڵی وێستگە کارەباییەکانیان بەدەستۆیە کە کارەبای پێویستی ئەو وێستگە ئاوییانە دابین دەکەن. ئەمەش بووەتە بیانوویێک بۆ تورکیا کە ئاوەی حەسەکە بەرنەداتەوە.

دانیێل مویان، وتەبێژی نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی داوە بە پێداویستیی بەپەلەی خەڵکی ناوچەکە بە ئاو لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا و دەڵێت دابڕینی ئاو لەم کاتەدا کارەسات بەدوای خۆیدا دێنێت.

ئوودە تاها ئۆغڵۆ، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا دەڵێت دابڕینی ئاو بەسەر کوردانی سووریا لەلایەن تورکیاوە زۆر پێچەڵاوپێچە و ئەم بابەتە بەبێ دەستوەردانی نەتەوەیەکگرتووەکان چارەسەر نابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 847

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha