جێبەجێ کردنی سیستمی لامەرکەزی بە فاکتەری بەھێزتر کردنی قەوارەی ھەرێم دەبینین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،  جێبەجێ کردنی سیستمی لامەرکەزی لە ھەرێمی کوردستان فاکتەری بەھێزتر کردنی قەوارەی ھەرێم و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ئاشلى دوریک، لێپرسراوی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە ھەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و رایگەیاند: جەخت لە فراوان کردنی ھاریکاری و ھاوکارییەکانی کەنەدا دەکەنەوە بەتایبەت لە خستنەگەڕی زیاتری ھەوڵەکانیان بۆ مەشق پێکردنی ھێزی پێشمەرگە و رێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان لەچوارچێوەی پشتیوانییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکێتی بنیادنانی دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و عێراق بە پێویست دەزانێت و داوا دەکەن نوێنەری وڵاتان پشتگیری ئەم ھەوڵانە بکەن و ھاوکاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە. هەروەها ھەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی سیستمی لامەرکەزی لە ھەرێم بە فاکتەری بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم و زیاتر خزمەت کردنی کۆمەڵانی خەڵک دەبینن.

سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقیش بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەکردوە، یەکێتی پشتیوانی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا دەکات و دەمانەوێت لە ناوچە دابڕێندراوەکان وەک کورد بە یەکدەنگی و یەکھەڵوێستی بەشداری بکەین و یەکڕیزی نیشتمانی بپارێزین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 867

Your Comment

You are replying to: .
captcha