هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، رایگهیاند: ئەو نەریتهی لە پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە وەرمان گرتووە، لە چەپی سەوزدا بەردەوامیی پێدەدەین. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە میانی بەشداری کردنی لە گردبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەی لە باخی گەل لە مێرسین ئاماژەی بەوە کرد، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا مێژوو دەنووسنەوە و بە شێوەیەکی بەهێز دەچنە نێو پەرلەمان. بوڵدان بە ئامادەبووانی گردبوونەوە جەماوەرییەکەی ڕاگەیاند، ئەوان لایهنگری گۆڕانکارین و وتی: "ئەو نەریتهی لە هەدەپەوە وەرمان گرتووە، لە چەپی سەوزدا بەردەوامی پێدەدەین، چەپی سەوز، گەرەنتیی ئاشتی، برایەتی، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ئەم وڵاتەیە". هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە باسی لەوە کرد حکوومەت هیچ شتێکی نەماوە کە له رێگهیهوه بەڵێن به خەڵک بدات و ڕەخنەشی لە بهڕێوهبردنی ئابووریی لهلایهن حکوومەتهوه گرت. پەروین بوڵدان وتیشی: "بە دڵنیاییەوە بەهار بۆ ئەم وڵاتە دێت، لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، بردنەوەیە و دەستکەوتەی کە لە ١٤ی ئایار بە دەستی دەهێنین، لە پێناو ئەمەدا تەنانەت لەم سی رۆژەشدا زۆر ئیش دەکەین، چەپی سەوز دەخەینە هەموو ماڵێکەوە".
کد خبر 2755642
نظر شما