پاشهاتەکانی کۆتایی هاتنی ئاگربەست و دەست پێکردنەوەی چلاکیی سەربازیی پ.ک.ک

شرۆڤەکارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا بڕوایان وایە یەکێک لە دەرئەنجامەکانی دەست پێکردنەوەی چلالاکییە سەربازییەکان لەلایەن پەکەکەوە زیاد بوونی گوشارەکانە بۆ سەر ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا و زیاتر بوونی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیایە لە دژی کوردەکانی سووریا.

بەشێک لە شارەزایانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکەی پەکەکەیان بە هەنگاوێک وەسف دەکەن کە گرژی و ئاڵۆزیی لێدەکەوێتەوە و ڕەنگە گەورەترین پاشهاتەکانی بۆ کوردی سوریا هەبێت.


هەروەها جینا لینۆکس، لێکۆڵەری پرسی کورد لە ئوسترالیا، پێی وایە ئۆپەراسیۆنە ناوەناوەکانی پەکەکە ناتوانێت ئامانجەکانی کورد لە تورکیا بپێکێت، بەڵام دەبێتە هۆی ئەوەی چالاکییە سیاسی و یاساییەکانیان لەم وڵاتەدا زیاتر و زیاتر سنووردار بێت و کوردەکان نەتوانن لە ڕێگەی سیاسییەوە بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن.

ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە هەم تورکیا و هەم پەکەکە بزانن کە چارەسەری کێشەی کورد لەم وڵاتەدا لە ڕێگای سەربازییەوە نییە.

هەروەها ئەمبرین زەمان، پەیامنێری تایبەتی گۆڤاری ئەمریکی مۆنیتۆر، پێی وایە دەستپێکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانی پەکەکە کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر ئامادە بوونی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەردەوامبوونی هاوپەیمانیی ئەم وڵاتە لەگەڵ کوردەکانی سووریا.

کد خبر 2757201

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha