هەولێر دەستەخوشکی ناشاڤیڵی ئەمریکا

ئەنجوومەنی شاری ناشاڤیڵی ویلایەتی تێنسیی ئەمریکا هەولێری بە دەستەخوشکی خۆی پەسند کرد. ناشڤیڵ بە کوردستانی بچووک دەناسرێت، بەهۆی ئەوەی بەشی هەرە زۆری رەوەندی کوردی لە ئەمریکا، لەو شارەدا دەژین.

لەمبارەوە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی: "بە فەرمی، ئەنجوومەنی شاری ناشڤیڵ بە کۆی دەنگ پڕۆژەبڕیارێکی پەسند کرد بۆ ئەوەی هەولێر بکاتە دەیەمین شاری دەستەخوشکی خۆی."

ناوبراو زیاتر دەڵێت: "ئەمە تەنیا سەرەتایەکە و سوپاسی ئەو کەس، گرووپ و دامەزراوانە دەکات کە لە دروستکردنی ئەو پەیوەندییەدا هاوکار بوون.

بەم بڕیارە، هەولێر لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە تاکە شاری دەستەخوشکی شاری ناشڤیڵ و لە رێگەی ئەم بەندە نوێیەی نێوانیان، پەیوەندی و پێکەوەکارکردنیان زیاتر دەبێت، بە تایبەتی لە بواری پەروەردە، خوێندن و کولتوور.

کد خبر 2758117

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha