عێراق پێویستی بە هەناردە کردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە نییە و دەتوانێت نەوتی هەرێم بە غازی ئێران بگۆڕێتەوە

غالب محەمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند عێراق پێویستی بەوە نییە نەوت هەناردە بکات و ئەتوانێت هەر ئەم نەوتەی هەرێمی کوردستان لەناوخۆدا سەرفی بکات یان لەبەرامبەر غادا بیدات بە ئێران.

ئەندامی پێشووی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق باسی لە کێشەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرد و وتی: تا ئێستا هیچ کێشەیەک لەنێوان عێراق و تورکیا چارەسەر نەکراوە بەتایبەتی لە مەسەلەی هەناردە کردنی نەوت چوونکە تورکیا دەیهەوێت تەرەفی سێهەم بێت، تەرەفی سێهەمیش واتا ئەوەی کە لە مەسەلەی هەناردە کردن و خەزن کردن و نەقڵ کردن و فرۆشتن و گەڕانەوەی پارەی نەوت لای شەریکەی بۆتاشی تورکیا بێت.


ناوبراو زیاتر وتی: عێراق پێویستی بەوە نییە نەوت هەناردە بکات من مەجمووعەیەک ئەرقامم لایە کە عێراق ئەتوانێت هەر ئەم نەوتەی هەرێمی کوردستان لەناوخۆدا سەرفی بکات یان ئەوەی کە ئێران غازی بداتێ و لەبەرامبەردا عێراق نەوتی خاو یان نەوتی ڕەش بە ئێران بدات چوونکە ئێمە نزیکترین حدوودین لەگەڵ ئێران و شوێنێکی تریشمان نییە بیگوازینەوە. لەبەر ئەوەش مەسەلەی نەوت هیچ گرینگ نییە بەلای عێراقەوە بەڵام مەسەلەی ئاو گرینگە بۆ عێراق کە لەگەڵ تورکیا ڕێککەوێت، تورکیاش ئەمە دەزانێت و وەکوو کارتی گوشار بەکاری دەهێنێت.

کد خبر 2760226

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha