میدیای عێراق بڵاویان کردەوە، دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانێکی وەلائی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک کە ئێستا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی تێدایە.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی عەرەبی پارێزگای کەرکووک بڕیاری ڕاگرتنی رێکارەکانی تایبەت بە رادەستکردنەوەی بارەگایەکی پارتی لە کەرکووک داوە، دادگەکە دەڵێت: "بڕیاری رادەستکردنەوەی بارەگاکە کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دەرچووە رادەگیرێت، تاوەکوو ئەو سکاڵایەی دژی ئەو بڕیارە دراوە یەکلایی دەکرێتەوە".
پاساوی دادگەکەش بۆ ئەو بڕیارەی، "پاراستنی ئاسایشی کەرکووک و گیانی هاووڵاتییان و پاراستنی دەستووری عێراقە کە جەخت لەسەر پێکەوەژیان و پاراستنی سەروەرەی و یەکێتیی خاکی عێراق دەکاتەوە".
نظر شما