ئەمریکا و کورد لەسەر شێوازی ئیدارەدانی ناوچە عەرەبنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا ناکۆکن

دیپلۆماتکارە عەرەبەکان بە ڕۆیتەرزیان وتووە: ئەمریکا پێچەوانەی کوردەکان بڕوای وایە کە عەرەبەکانی ڕوژهەڵاتی سووریا دەبێت ڕۆڵی زیاتر لە کاروباری ئەو وناوچانەدا بگێڕن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت هۆکاری سەرەکیی گرژیی نێوان هەسەدە و دانیشتووانی عەرەبی دێرەزوور نەک دەستگیر کردنی یەکێک لەسەرکردە سەربازییە عەرەبەکان لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بووە، بەڵکوو دەگەڕێتەوە بۆ دووچاوەکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی سووریا لەدژی ناوچە عەرەبنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا.


بەمەیشەوە ژمارەیەک لە بەرپرسانی کوردی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا دەستی دەرەکی بە هۆکاری سەرهەڵدان و پەرەسەندنی گرژییەکان لە دێرەزوور دەزانن.


هەر بەگوێرە ڕاپۆرتەکە یەکێک لە داواکاریی عەرەبەکانی ئەم ناوچەیە ئەوەیە کە سوودمەند ببن لەو نەوتەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکەدا دەرهێنراوە و بە تەواوێتی لەژێر کونترۆڵی کوردەکان و هێزە ئەمریکییەکاندایە.

کد خبر 2760437

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha