تورکیا و عێراق لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان سکاڵایان لەسەر یەکتر تۆمار کرد

لە وەڵامی سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا لە یەکێک لە دادگاکانی ئەمریکا، ئێستا تورکیا بەهۆی زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریە نەوتیەکانی وڵاتەکەی، سکاڵایەکی لە واشنتۆن تۆمارکرد و داوای 956 ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە عێراق دەکات.

گۆڤاری میدڵ ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: بەپێی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس بێت کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بڕیاریدا، دەبوو تورکیا نزیکەی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بداتە عێراق، لەسەر گرێبەستەکانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تورکیاش پێی وایە ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەیە و دەبوو دادگا لە بەرژەوەندی تورکیا بڕیاری بدایە.
پارێزەرانی وزەی تورکیا لە دادگای کۆڵۆمبیا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، سکاڵاکەی دژی حکوومەتی عێراق تۆمارکردووە.
پارێزەرانی وەزارەتی وزەی تورکیا لە سکاڵاکەدا  ئاماژەیان بەوەداوە، رێژەی ئەو قەرەبووەی  دادگای پاریس لەسەر تورکیا هەژماری کردووە بەراورد بەو پارەیەی کە عێراق دەبێت بیداتە تورکیا کەمترە. 
بە ووتەی تورکیا بێت، عێراق دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قەرەبووی بەردەکەوێت و تورکیاش سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.

کد خبر 2760666

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha