نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوولەوە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: "یونامی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات لە سلێمانی کە چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە. هێرشەکان پێشێل کردنی سەروەریی عێراقن."
هەروەها هاتووە: "پێویستە هێرشەکان کە دووبارە دەبنەوە بوەستێنرێن و پرسە ئاسایشییەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە، نەوەک هێرشەوە چارەسەر بکرێن"
نظر شما