کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای پاراستنی ئۆفیس و ئەندامەکانی لە  هەرێمی کوردستان دەکات

کۆمیتەی هەرێمی کوردستانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە داوای پارێزگاری لە ئۆفیسە فەرمییەکەی و ئەندامەکانی لە حکومەتی هەرێم دەکات.

 کەنەکە لە راگەیەندراوێکدا شەرمەزاری تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت ئەندامی کەنەکە لەنێو ئۆفیسی هەولێر دەکات و داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەو دەستی تیرۆرە ئاشکرا بکەن و پارێزگاریش لە ئەندام و ئۆفیسەکەیان بکەن.

هاوکات ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی گشتیی کەنەکە بە میدیای نزیک لە پەکەکەی راگەیاند، هێرشێکی بەمجۆرە لەسەرمان لە ناو شاری هەولێردا تاوانێکی گەورەیە و ئاسایشی هەولێر لەم هێرشە بەرپرسیارە، ئاسایشی هەولێر لەبەر ئەوەی وێڕای هەموو ئەو هەڕەشانەی لەسەر کەنەکە هەیە و ئەمنییەتی نووسینگەی کەنەکەی نەپارستووە، تاوانبارن

کد خبر 2761053

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha