کەنەکە لە راگەیەندراوێکدا شەرمەزاری تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت ئەندامی کەنەکە لەنێو ئۆفیسی هەولێر دەکات و داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەو دەستی تیرۆرە ئاشکرا بکەن و پارێزگاریش لە ئەندام و ئۆفیسەکەیان بکەن.
هاوکات ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی گشتیی کەنەکە بە میدیای نزیک لە پەکەکەی راگەیاند، هێرشێکی بەمجۆرە لەسەرمان لە ناو شاری هەولێردا تاوانێکی گەورەیە و ئاسایشی هەولێر لەم هێرشە بەرپرسیارە، ئاسایشی هەولێر لەبەر ئەوەی وێڕای هەموو ئەو هەڕەشانەی لەسەر کەنەکە هەیە و ئەمنییەتی نووسینگەی کەنەکەی نەپارستووە، تاوانبارن
نظر شما