ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ناوخاکی عێراق کوشتنی خەڵکی مەدەنیی لێدەکەوێتەوە

لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە چالاکییەکانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی ئەل عەرەبیە ڕایگەیاندووە بوونی بارەگای تورکیا لە خاکی عێراق قبووڵکراو نییە.

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەرەتای قسەکانیدا وتوویەتی، هەموو پێشێلکاری و داگیرکارییەکی تورکیا بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، کە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، ڕەت دەکەینەوە، پێویستە تورکیا بارودۆخی عێراق لە بەرچاو بگرێت، چوونکە پێشێلکارییەکانی دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکی مەدەنی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر  هەرێمی کوردستان بەردەوامە، هەروەها تورکیا بنکەی سەربازی لەناو خاکی عێراق هەیە، ئەمەش جێگەی قبووڵکردن نییە و هەوڵ دەدەین لەگەڵ تورکیا بگەینە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆک کۆماری عێراق باسی لەوەش کرد، ئیدانەی ئەو هەموو هێرشانە دەکەین کە تورکیا ڕۆژانە دەیکاتە سەر سنوورەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.

کد خبر 2761673

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha